گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بڕیاری له‌سێدارەدان بۆ بکوژی دلین لە دادگای دهۆک دەرچوو

2019.06.25 - 12:06
بڕیاری له‌سێدارەدان بۆ بکوژی دلین لە دادگای دهۆک دەرچوو
ناس كورد- دادگای دهۆك بڕیاریدا بكوژی دلین كچه‌ 10 ساڵییه‌كه‌ی پارێزگای دهۆك، له‌ سێداره‌ بدرێت. . دادگای دهۆك، له‌دوای تێپه‌ڕبوونی 20 رۆژ به‌سه‌ر كوشتنی كچێكی 10 ساڵان به‌ناوی دلین، دانیشتنێكی بۆ دادگایكردنی بكوژی ئه‌و كچه‌ منداڵه‌، ئه‌نجامدا. . دادگاییه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی كه‌سوكاری دلین به‌رێوه‌چوو، تیایدا دادگا بڕیاری له‌ سێداره‌دانی بۆ بكوژی دلین، ده‌ركرد. . بریاره‌كه‌ی دادگای دهۆك هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ داواكاری به‌شێكی زۆری هاووڵاتیانی دهۆك بۆ له‌سێداره‌دانی بكوژی ئه‌و كچه‌ 10 ساڵییه‌.   . دلین وەلید، تەمەن 10 ساڵان، ئێوارەی رۆژی (5ی حوزه‌یرانی 2019) لە نزیك ماڵی خۆیان لە سەنتەری شاری دهۆك ون بوو، دوای سێ‌ رۆژ تەرمەكەی لەنێو باخێكدا لە نزیك یاریگەی دهۆك له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و شاره‌وه‌ دۆزرایەوە. . دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌، پۆلیس بكوژی ئه‌و كچه‌ی ده‌ستگیركرد كه‌ ناوی (ن.س) بوو و ته‌مه‌نی 47 ساڵ بوو و باوكی دوو منداڵه‌. .