گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوورنییە هەر بەشداری حکومەت نەکەین

یەکێتی بۆ پێدانی ناوی کاندیدەکانی بە مەسرور بارزانی مەرجی هەیە

2019.06.24 - 14:25
یەکێتی بۆ پێدانی ناوی کاندیدەکانی بە مەسرور بارزانی مەرجی هەیە
ناس کورد- شەهرام عەزیز ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دەڵێت: مەرجی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدی وەزارەتەکانیان بە مەسرور بارزانی یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووکە، لە ئەگەری ڕێکنەکەوتن دوورنیە هەر بەشداری حکومەت نەکەین. . ئاسۆ مامەند، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەرپرسی مەڵبەندی کەرکوکی ئەو حزبە بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "مەرجی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانی حکومەت، بەندە بە یەکلاکردنەوەی کێشەی کەرکوکەوە، واتە تا ئەو کێشەیە چارەسەنەکرێت، ناوی کاندیدەکانان نادەنە دەست مەسرور بارزانی". . ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕەتیشیکردەوە، کێشەیان لەگەڵ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکاندا هەبێت، "هەرکات کێشەی کەرکوک چارەسەرکرا زۆر بە ئاسانی و بە دوو ڕۆژ کاندیدەکان یەکلادەکەینەوە و ناوەکانیان دەدەینە دەست کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت." . ئەگەرچی هەفتەی ڕابردوو و لەکاتی سەردانی بۆ لای لایەنەکان، مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتی پێیان نەوتووە کە پێکهێنانی حکومەت دەبەستنەوە بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک. . مەسرور بارزانی چەند جارێک جەختی لەوەکردەوە کە پێش وادەی یاسایی کابینەکەی ڕادەستی پەرلەمان دەکات بۆ دەنگدان لەسەری. . ڕادەستنەکردنی ناوی وەزیرەکانی یەکێتی بە واتای بەشداری نەکردنی پەرلەمانتارەکانی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمان دێت، ئاسۆ مامەند باسی لەوەکرد، ئەگەر کێشەی پارێزگاری کەرکووک چارەسەر نەکرێت دوور نیە بەشداری حکومەت نەکەن. . پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ناس کوردی وت: ئەگەر یەکێتی تا کۆتایی مانگ ناوەکان نەدەنە دەست مەسرور بارزانی، ئەوا بەپێی یاسا پێویستە تا وادەی یاسایی خۆی چاوەڕوانی یەکێتی بکرێت و کاندیدی ڕاسپێردراو هەوڵی ڕازیکردنی بدات، واتە تا 12ی مانگی داهاتوو. . هەروەها  وتیشی: "ئەگەر تا ئەوکاتەش یەکێتی هەر ئامادەنەبوو ناوی کاندیدەکانی بخاتەڕوو، ئەوا هەرپێی یاسا کابینەکە دەنگی پێدەدرێت."