گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە کاندیدی وەزارەتی داد کە پشکی کوردە کێیە؟

ناوی کاندیدی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرا کرا

2019.06.24 - 08:49
ناوی کاندیدی وەزارەتی دادی عێراق ئاشکرا کرا
ناس کورد ئەمڕۆ، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکە وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی پڕدەکرێنەوە، ناوی کاندیدی پۆستی وەزارەتی دادیش کە پشکی کوردە ئاشکرا کراوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2019، لە یەکەم بڕگەی دانیشتنی پەرلەماندا، دەنگ بە کاندیدی وەزارەتە بەتاڵەکانی کابینەکەی عەبدولمەهدی دەدرێت. . پۆستی وەزارەتی داد کە پشکی کوردە و ماوەیەکی زۆرە بەهۆی کێشەی نێوان یەکێتی و پارتییەوە پڕنەکراوەتەوە، دادوەرێکی دانیشتووی کەرکووکە بە ناوی "فاروق ئەمین عوسمان" کە لەسەر پشکی یەکێتی کاندید کراوە. . فاروق ئەمین، خەڵکی شاری کەرکوکە و لە ساڵی 1957 هەر لەو شارە لە دایکبووە، ساڵی 1980 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسادا بەدەستهێناوە و ساڵی 2003 بووە بە سەرۆکی دادگای کەرکوک. . هاوکات هەر ئەمڕۆ، هەریەک لە وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و پەروەردە پڕدەکرێنەوە، نەجاح شەمەری کاندیدی وەزیری بەرگریی، یاسین یاسری کاندیدی وەزیری ناوخۆ و هاوکات سەفانە تائی، کاندیدی وەزارەتی پەروەردە دەبێت.