گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەشیر حەداد: سبەینێ دەنگ بە کاندیدەکانی عەبدولمەهدی دەدرێت

2019.06.23 - 23:00
بەشیر حەداد: سبەینێ دەنگ بە کاندیدەکانی عەبدولمەهدی دەدرێت
ناس کورد- عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ناوی کاندیدەکانی چوار وەزارەتە بەتاڵەکەی ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد، بڕیاریشە سبەینێ دووشەممە دەنگیان لەسەر بدرێت. . بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانى عێراق، ناوی کاندیدەکانی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە و پاش کەمێکیتریش ناوەکانیان بەفەرمی بڵاودەکەینەوە". . لەبارەی کۆدەنگی لایەنەکانیش بۆ دەنگدان لەسەر ئەو کاندیدانە، بەشیر حەداد وتی، گەشبینن بەوەی کە سبەینێ لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا دەنگ بەو کاندیدانە دەدرێ و کابینەکەی عەبدولمەهدیش تەواودەبێت. . .