گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆمپیۆ جارێکى دیکە دووپاتى کردەوە ئەمریکا ئامادەى دانوستانە بێ مەرجى پێشوەختە

2019.06.23 - 22:16
پۆمپیۆ جارێکى دیکە دووپاتى کردەوە ئەمریکا ئامادەى دانوستانە بێ  مەرجى پێشوەختە
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، هێشتا سورن لەسەر ئەوەى کە ئامادەى دانوستانن لەگەڵ ئێران بەڵام بەبێ مەرجى پێشوەختە. . مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا ئاشکراى کرد، گەشت دەکات بۆ سعودیە و ئیمارات، لەکاتى سەرکەوتنى فڕۆکەکەى بە ڕۆژنامەنوسانى ڕاگەیاند: "هێشتا ئامادەى گفتوگۆین لەگەڵ ئێران بەڵام بەبێ مەرجى پێشوەختە". . پۆمپیۆ ئەوەشى خشتوەتەڕوو: "من دڵنیام لە هەر کاتێکدا کە ئەوان بیانەوێت دانوستان بکەن، ئەوا ئێمە ئامادە ئەبین". . لەلایەکى ترەوە، غوڵام عەلى ڕەشید، جەنەڕاڵ لە سوپاى ئێران، بە ئاژانسى هەواڵى فارسی ڕاگەیاندووە، ئەگەر شەڕى سەربازى ڕوبدات لە ناوچەکە، هیچ وڵاتێک ناتوانێت کۆنتڕۆڵى سنور و کاتى جەنگەکە بکات. . ئاماژەى بەوەشکردووە، پێویستە حکومەتى ئەمریکا، بەرپرسیارانە مامەڵە بکات بۆ پارێزگاریکردنى لە ژیانى هێزە ئەمریکییەکان لە ناوچەکە. . .