گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاووڵاتیان لە جۆرە خواردنەوەیەکی مەترسیدار لە بازاڕەکاندا ئاگاداردەکرێنەوە

2019.06.23 - 16:31
هاووڵاتیان لە جۆرە خواردنەوەیەکی مەترسیدار لە بازاڕەکاندا ئاگاداردەکرێنەوە
ناس کورد-   قایمقامییەتی سلێمانی بڵاوبوونەوەی جۆرە خواردنه‌وه‌یه‌كی مەترسیداری لە بازاڕەکاندا ڕاگەیاند، کە هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی تێدا نییه‌ و هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان خۆیانی لێ به‌دوور بگرن. . به‌پێی ڕاگەیەندراوێکی قایمقامییەتی قەزای سلێمانی، جۆرێك ئاوی لیمۆ له‌ بازاڕه‌كانی سلێمانیدا هه‌یه‌ به‌ناوی ئاوی لیمۆی "مه‌حشه‌ر" دوای ئه‌وه‌ی پشكنینی فیزیایی و كیمیایی له‌ تاقیگه‌دا بۆكراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ نه‌گونجاوه‌ بۆ خواردنه‌وه‌. . ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ دروستكراوی وڵاتی ئێرانه‌ و هه‌رچه‌نده‌ به‌پێی ئه‌و به‌رواره‌ی له‌سه‌ریەتی به‌سه‌رچوو نییه‌، به‌ڵام به‌هۆی خراپی پێكهاته‌كه‌یه‌وه‌، ده‌ستبه‌جێ قایمقامی سلێمانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی راسپارد بۆ كاری پێویست و به‌په‌له‌ و بڕیاردرا له‌هه‌ر بازاڕ و شوێنێكدا ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌ كه‌ وەک تێزاب وایە و به‌ناوی ئاوی لیمۆوه‌ ده‌فرۆشرێت بینرا، ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت و ده‌ستبه‌جێ له‌ناوببرێت. . قایمقامییەتی سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە، هه‌ڵمه‌ته‌كانی بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و جۆره‌ خواردنه‌وه‌یه‌ فراوان كردووه‌ و داواش له‌ هاوڵاتیان دەکەن له‌هه‌ر شوێنێك به‌رچاویان كه‌وت لیژنه‌كانی لێ ئاگاداربكه‌نه‌وه‌. .