گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

براکەى خۆی لەسەر کێشەى زەوی کوشت

2019.06.22 - 22:03
براکەى خۆی لەسەر کێشەى زەوی کوشت
ناس کورد- کاتژمێر حەوتی ئێوارەى ئەمرۆ، 22ی حوزەیرانی 2019، لە قەزای کۆیە کەسێک بەهۆى کێشەى زەویوزارەوە براکەى خۆی کوشت. عەلی عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای کۆیە بە ناس کوردی وت، "ڕووداوەکە لە گوندی ساماڵ بووە لە قەزای کۆیە، کەسێک تەقەى لە براکەى خۆی (ف س - 32 ساڵ) کردووە و دوای کاتژمێرێک لە گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، گیان لەدەستداوە." عەلی عەبدوڵا وتیشی، "بەهۆی کێشەى زەوییەوە، دەماقەڵە لەنێوان هەردوو براکە دورستبووە و دواتر تەقەى لە براکەى کردووە و هەڵهاتووە."