گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە حاڵەتێکى دەگمەندا، سەرۆکى فراکسیۆنێک لە پەرلەمانی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە

2019.06.22 - 17:26
لە حاڵەتێکى دەگمەندا، سەرۆکى فراکسیۆنێک لە پەرلەمانی عێراق دەستیلەکارکێشایەوە
ناس کورد- حەسەن عاقولی، سەرۆکى فراکسیۆنى سائیرونی موقتەدا سەدر دەستى لە ئەندامێتى پەرلەمانی عێراق کێشایەوە. ئەمڕۆ شەممە، 22ی حوزەیرانی 2019، سەرۆکى فراکسیۆنى سائیرون دەستلەکارکێشانەوەکەى ئاڕاستەى محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرد. عاقولی لە کۆنفڕانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، "دەستلەکارکێشانەوەمان ئاڕاستەى دەستەى سەرۆکایەتى کرد بەڵام سەرجەم سەرۆک فراکسیۆنەکانی ڕەتیانکردەوە". . تائێستا عاقولی هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەى باس نەکردووە، بەڵام ڕامی سەکینی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى سائیرون دەڵێت، "دەستلەکارکێشانەوەى عاقولی وەڵامدانەوەى زۆربەى پرسیارەکانى شەقامی عێراقییە و ڕاکردن نییە لە بەرپرسیارێتی." دەشڵێت، "زۆربەى پەرلەمانتاران بیر لە دەستلەکارکێشانەوە دەکەن وەک فشارێک لەدژى کەمی خزمەتگوزارییەکان و دۆسیەى ئەمنی وڵات."