گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت

2019.06.22 - 12:21
كه‌شوهه‌وای شاره‌كانی كوردستان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت
ناس كورد-   بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا  پێشبینیەكانی كەشوھەوای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی كوردستانی، ئاشكرا كرد. . له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست (ناس كورد) كه‌وتووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمانی شاره‌كانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ بێت لەگەڵ تۆزێكی سوك و پله‌ی گه‌رمی زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه‌. . له‌باره‌ی پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆی شاره‌كانی كوردستان، له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا روونكراوه‌ته‌وه‌، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 39 و لە سلێمانی 38 و دھۆك 39 پلە، لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 41 پلەی سیلیزی دەبێت. .