گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

پێكهاته‌كان داوای وه‌زاره‌ت و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ده‌كه‌ن

2019.06.22 - 10:34
پێكهاته‌كان داوای وه‌زاره‌ت و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتی ده‌كه‌ن
ناس كورد- مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم، سەردانی بۆلای تورکمان و کریستیانەکان دەستیپێکرد، ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی دەڵێت: چاوەڕێی بەشداری ڕاستەقینە دەکەن لە کابینەی داهاتوو. . ئایدن مەعروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی به‌ره‌ی توركمانی  بە ناس کوردی ڕاگه‌یاند، لایەنە تورکمانەکان، چاوەڕێ دەکەن بۆ ئەم کابینەیەش بە وەزارەتێک و چەند پۆستێکیتر بەشداری حکومەت بکەن. . جه‌ختیشی لەوەکرده‌وە، جگە لەپۆستی سکرتێری پەرلەمان کە لەم خولەدا دراوە بە تورکمانەکان، بە مافی خۆیان دەزانن لە حکومەتیشدا پۆستیان پێ بدرێت. . بڕیارە هەر ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لەگەڵ هاوپەیمانی نەتەوەیی کریستیان و کلدو ئاشووریەکان کۆببێتەوە کە خاوەنی چوار کورسی پەرلەمانین. . لە کابینەی هەشتەمدا، تورکمانەکان بە وەزارەتێک (وەزارەتی داد) بەشداربوون لە حکومەت، لەم کابینەیەشدا جه‌خت لە بەشداری جدی و ڕاستەقینە دەکەنەوە، ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە بەر لەوادەی دیاریکراوی خۆی، کابینەی نۆهەمی حکومەتی هەرێم تەواو بکرێت. .