گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ په‌رله‌مانتاری كورد له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا هاتنه‌ ده‌نگ

2019.06.20 - 22:38
سێ په‌رله‌مانتاری كورد له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ به‌غدا هاتنه‌ ده‌نگ
ناس کورد- سێ پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا سەبارەت بە سه‌ردانه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ بەغدا، راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن "پابەندبوون بە یاسا چارەسەری مەلەفی نەوت دەکات، نەک رێکەوتنی سیاسیی ژێر بەژێر". . پاش سەردانەکەی ئەمڕۆی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ئەحمەدی حاجی ڕەشید، هۆشیار عەبدوڵڵا و سەرکەوت شەمسەدین، ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق، راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن" ئێمە لە هەفتەی رابردوودا و لە چوارچێوەی هەوڵەکانمان بۆ چارەسەری دەستوری و یاسایی کێشەکانی نەوت لە عێراقدا، خاڵێک کە جەختمان لێکردەوە چارەسەری مەلەفی نەوت و کێشەی موچە و بودجەی هەرێم بوو لەرێگەی دەستور و یاساکانی عێراق". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دوای هەوڵەکانیان لە بەدواداچوون بۆ مەلەفی نەوتی هەرێم لە دادگای فیدراڵی، سەرەڕای کاردانەوە نا عەقڵانیەکان و هەوڵی تەخوینکردن و دروستکردنی دەیان تۆمەت بۆیان، سەردانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا ئەگەر ببێتە هۆی پابەندبوون بە یاسای بودجەی 2019 و هەنگاونانیش بە ئاڕاستەی دروست بۆ چارەسەری یەکجاری مەلەفی نەوت لەسەر بنەمای دەستور، بە باش دەزانن. . ‏‎له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یاندا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ جەختیشیانکردووەتەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر بۆ خۆدزینەوە بێت لە پابەند بوون بەیاسای موازەنە و هەوڵ بێت بەئاراستەی رێکكەوتنی ژێربەژێری سیاسیی لە سەر مەلەفی نەوت ئەوا کێشەکان نەک وەک خۆی دەهێڵێتەوە بەڵکو قوڵتریان دەکاتەوە. . ئەو سێ پەرلەمانتارە له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یاندا هانی هەرهەوڵێکی دوو لایەنەی هەرێم و بەغدا دەدەن بۆ کۆتایهێنان بە کێشە و قەیرانەکانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستور و یاسا و بەلایانەوە گرنگە ئەگەر درەنگ وەختیش بێت هەرێم پابەند بێت بە یاسایی بودجەی 2019ەوە. . ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەخت و لەگەڵ هەریەک لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان کۆبووەوە. . لەپاش کۆبوونەوەی لەگەڵ حەلبوسی، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لە هەژمارى خۆى لە فەیسبووک بڵاوى کردەوە، ھەرێمی کوردستان ئامادەیە سەرجەم کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی عێراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکات و له‌ هه‌موو بواره‌کاندا هاوکاری و هه‌ماهه‌نگی بکه‌ن. . هاوکات نووسینگەى رۆژنامەوانى محەمەد حەلبوسى، سەرۆکى پەرلەمانى عێراق، رایگەیاند "نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، رەزامەندى دەربڕیوە لە پێشوازیکردنى لیژنەیەکى پەرلەمانى عێراق بۆ بەدواداچوون لەبارەى میکانیزمەکانى فڕۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان". .