گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاسایشی گەرمیان لەڕێگەی ناس کوردەوە ڕوونکردەوە دەدات

هەناردەی نەوتی گەرمیان بۆ هەولێر ڕاگیراوە؟

2019.06.19 - 21:16
هەناردەی نەوتی گەرمیان بۆ هەولێر ڕاگیراوە؟
ناس کورد- شەهرام عەزیز   ئاسایشی گەرمیان ڕەتی کردەوە هەناردەی نەوتی گەرمیان بۆ پاڵاوگەکانی هەولێر ڕاگیرابێت و دەڵێت: تەنها یەک کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت بەهۆی بەسەرچوونی مۆڵەتەکەیەوە کارەکانی ڕاگیراوە. . عوسمان عەبدولکەریم، وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بەهیچ شێوەیەک هەناردەی نەوتی گەرمیان بۆ هەولێر ڕانەگیراوە بەڵکو ئێستاش نەوت بۆ هەولێر دەڕوات و ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە ." . وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان ئاماژەی بەوەدا، ئەوەی هەیە کۆمپانیای "بلاک بۆرد" کە کاری گواستنەوەی نەوت لە گەرمیانەوە بۆ هەولێر دەکات، ماوەی سێ ڕۆژە مۆڵەتی کارکردنی بەسەرچووە،  بۆیە ڕێگە لەکارکردنی گیراوە تا مۆڵەتەکەی نوێدەکاتەوە و ئەوەش کارێکی یاساییە. . عوسمان عەبدولکەریم جەختیشیکردەوە، تەنها کاری ئەو کۆمپانیایە ڕاگیراوە و کۆمپانیاکانی دیکەی گواستنەوەی نەوت کاری خۆیان دەکەن و نەوت بۆ هەولێریش دەڕوات. . قسەکانی وتەبێژی ئاسایشی گەرمیان لەکاتێکدایە، پێشتر چەند میدیایەک بڵاویانکردەوە کە هەناردەی نەوتی کێڵگەکانی حەسیرە و چیاسورغ بۆ پاڵاوگەکانی هەولێر لەلایەن ئاسایشەوە ڕاگیراوە. . بڵاوبونەوەی ئەم زانیاریانە هاوکاتە لەگەڵ لێدوانەکانی مەحمود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە دژی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکرات بڵاوی کردنەوە. .