گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مارتای بەڕازیلی بووە گۆڵکاری مۆندیالەکان

2019.06.19 - 17:56
مارتای بەڕازیلی بووە گۆڵکاری مۆندیالەکان
ناس کورد- خانمە یاریزانی جیهانی تۆپی پێ و هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل، ژمارەیەکی پێوانەیی گەورەی لە مێژووی مۆندیالەکاندا شکاند. . لە میانی یارییەکانی مۆندیالی 2019ی خانمان کە لە فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت، هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئیتاڵیا لە قۆناغی کۆمەڵەکان ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە،  هەڵبژاردەی خانمانی بەڕازیل بە تاکە گۆڵێکی مارتا، یارییەکەیان بردەوە. . بە تۆمارکردنی ئەو گۆڵە، ئەفسانەکەی تۆپ پێی خانمان، کۆی گۆڵەکانی لە مێژووی بەشداریکردنی لە مۆندیالەکاندا، گەیاندە 17 گۆڵ لە کۆی بەشداریکردنی لە 19 یاریدا. . بەوەش مارتای تەمەن 33 ساڵ پێش میرۆسلاڤ کلۆزەی ئەڵمانی کەوت و کە لەسەر ئاستی پیاوان خاوەنی 16 گۆڵە لە مۆندیالدا. . مارتای بەڕازیلی تا ئێستا شەش جار وەک باشترین یاریزان لەسەر ئاستی خانمان، هەڵبژێردراوە.