گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری پێشووی بەرگری لەسەر دۆسیەی ئێران دەستی لەکارکێشایەوە

وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە

2019.06.18 - 23:02
وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت، دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ناس کورد سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند, پاتریک شاناهان دەستی لە کارکێشاوەتەوە و وەزیری لەشکر دەکرێتە وەزیری بەرگری بە وەکالەت. ئێوارەی ئەمڕۆ 18ی حوزەیرانی 2019، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگەیاند: "پاتریک شاناهان وەزیری بەرگری بە وەکالەت کە کاری زۆر باشی کرد, بڕیاری داوە بەردەوام نەبێت لە پـڕۆسەی هەوڵی پەسەندکردنی لە لایەن کۆنگرێس تا بتوانێت کاتی زیاتر بۆ خێزانەکەی تەرخانبکات." ترەمپ ئاماژەی بەوەداوە، "مارک ئەسپەر وەزیری لەشکری دەببێتە وەزیری نوێی بەرگری بە وەکالەت." جێمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا، بەهۆی جیاوازی لەگەڵ تڕەمپ لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵ دەستی لەکارکێشایەوە و پاتریک شاناهان جێگری بە وەکالەت دەستبەکاربوو. تڕەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، شاناهان وەک وەزیری بەرگری دەستنیشان دەکات بەڵام دەستی لە کار کێشایەوە.