گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ چەند جۆرە بۆنێکی مەترسیدار قەدەغەکرا، تۆ بەکاریان دەهێنیت؟

2019.06.18 - 16:56
سلێمانی؛ چەند جۆرە بۆنێکی مەترسیدار قەدەغەکرا، تۆ بەکاریان دەهێنیت؟
ناس کورد- قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ ده‌ستی‌ به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر بۆنی جۆراوجۆری خانمان و پیاواندا گرتووە، کە مەترسیان بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان هەبووە و هۆشداریش دەدەن لە بەکارهێنانیان. . ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیرانی 2019 لە ڕاگەیەندراوێکدا لیژنەی کۆگاکانی سەر بە لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ قائیمقامیه‌تی‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، له‌ كۆگایه‌كی شاری سلێمانی‌ ده‌ستی به‌سه‌ر 36 كارتۆن بۆنی خانمان و پیاواندا گرتووە، كه‌ ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌ر چووه و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی شیاوی به‌كارهێنان نین. . ئاماژە بەوەشكراوە، ئه‌و بۆنانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ چوار جۆرن و بریتین له ‌(MAJIX – EXPOSE – ALEDA – 212). . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هۆشداریشی بە هاوڵاتیان داوە، کە به‌پێی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان ئه‌و كاڵا و شمه‌كانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت، ده‌بنه‌ مادده‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروست دەکەن، بۆیه‌ پێویستە هاوڵاتیان خۆیان به‌دور بگرن له‌ به‌كارهێنانیان. . .