گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکاریی لە کەشوهەوای شارەکان روودەدات.. پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت

2019.06.18 - 13:11
گۆڕانکاریی لە کەشوهەوای شارەکان روودەدات.. پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزێت
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەبارەی پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەکانی کوردستان بڵاوکردەوە. . بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پیشبینی دەکرێت ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دابەزن. . بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی (ئەمڕۆ سێشەممە 18ی حوزەیران)، پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە دەبێت" هەولێر نزمترین پلە 25 و بەرزتریرن پلە 35، سلێمانی نزمترین پلە 25 و بەرزتریرن پلە 36، دهۆک نزمترین پلە 23 و بەرزتریرن پلە 37، کەرکوک نزمترین پلە 29 و بەرزترین پلە 42 دەبێت". . سەبارەت بە پیشبینییەکانی پلەی گەرمی (سبەی چوارشەممە 19ی حوزەیران)، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەولێر نزمترین پلە 24 و بەرزتریرن پلە 38، سلێمانی نزمترین پلە 24 و بەرزتریرن پلە 35، دهۆک نزمترین پلە 23 و بەرزتریرن پلە 36، کەرکوک نزمترین پلە 27 و بەرزترین پلە 41 دەبێت. .