گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەساڵى 2015ەوە مووچەکانیان بڕاوە

سودمەندانی چاودێری خێزان سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆمار دەکەن

2019.06.18 - 12:53
سودمەندانی چاودێری خێزان سکاڵا لەسەر حکومەتى هەرێم تۆمار دەکەن
ناس کورد- لەبەرامبەر پێنەدانى مووچەکانیان بۆ ماوەى چوار ساڵ، سودمەندانی موچەی چاودێری كۆمەڵایەتی، لەبەردەم دادگای كارگێڕی هەولێر گردبوونەوە و داوای گەڕانەوەی موچەکانیان کرد. . بەهادین عەبدوڵڵا ساڵح، پارێزەر و نوێنەری ئەو کەسانەی كە موچەکانیان راگیراوە، لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، سودمەندانى چاودێری كۆمەڵایەتی بریتین لە (خەڵکی دەستکورت و پەككەوتە و بێوەژن و منداڵی بێ باوك و گەورە كچ و هاوسەری دەستگیركراوان)، بەڵام بەبێ هیچ پاساوێكی یاسایی و شەرعی لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە 2015ەوە مووچەکانیان بڕدراوە. . بەهادین عەبدوڵا وتیشی، ئەو كەسانە مووچەیەكی 150 هەزار دیناریان پێدەدرا، بەڵام لە ساڵی 2015وە، بەبیانووى قەیرانی داراییەوە لێی بێبەشكراوون. . ئاماژەى بەوەش کرد، ئەمڕۆ وێڕای ئەوەی سكاڵای یاسایی دژی حكومەت لە دادگای كارگێڕی تۆماردەكەن، چەند داواكارییەكیش دەخەنەڕوو. . لەیاداشتێکدا کە بە نوێنەرایەتى ئەو سودمەندانە بۆ راى گشتى بڵاوکرایەوە، داوا دەكەن دەستبەجێ بیمەی چاودێری خێزان دابەشبكرێتەوە، سەرۆك و جێگری سەرۆك وەزیران وێڕای قەرەبووكردنەوەی مەعنەوی ئەو توێژە، دەبێت سەرجەم موچە فەوتاوەكانی ئەم توێژە بگەڕێننەوە. .