گه‌ڕان

Shadow Shadow
سەنگەر سەید قادر

كۆتا وتەی مورسی پێش مردنی

2019.06.18 - 10:53
App store icon Play store icon Play store icon
كۆتا وتەی مورسی پێش مردنی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

سەنگەر سەید قادر محمد مورسی ئەمڕۆ لە دادگا ئامادەبووە لەسەر كەیسی سیخوڕی بۆ قەتەر و هەڵهاتنی لەزیندان، لەكاتی دادگایی كردنەكە دا داوای لە دادوەر كردوە قسە بكات لە كاتی قسە كرندا توڕە بووە و هەڵچووە ، بەدادوەری وتوە كە بەخراپی مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن و شەش مانگە خراوەتە زیندانی تاكە كەسیەوە و ڕێگە نادەن خێزان و منداڵەكانی سەردانی بكەن لە كاتی ناو هێنانی منداڵەكانیدا لە هۆش خۆی چوە. . لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی مردنی مورسی كاردانەوەی زۆری بەدوایدا خۆیدا هێنا و ئەڕدوگان مورسی بە شۆڕشگێری دیموكراسی و شەهیدی بەرگری ناو برد، بەڵام ئەوەی جێگای پرسیاربوو وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بوو كە ڕایگەیاند ڕاپۆرتیان لەسەر مردنی مورسی لەلایەن میسرەوە پێگەشتوە و هێچ شتێكیان نیە لەسەر مردنی مورسی بیڵێن. . لەسەر ئاستی ناو خۆش هەندێك لەلایەنگرانی مورسی داوای خۆپیشاندان دەكەن بەڵام بەهۆی ڕێوشوێنی ئەمنی توندەوە هیچ كاردانەوەیەك لە شەقامی میسریدا ڕوونادات، وەزارەتی ناوخۆی میسریش هۆشداری داوە لە هەر گردبونەوە و خۆپیشاندانێك كە بە توندی ڕووبەڕووی دەبنەوە. . پێشتر و لە ڕۆژی 7 مانگی ڕابردودا مورسی لەكاتی دادگایكردنی دا لەبەردەم ڕاگەیاندنەكاندا بە دادوەری ڕاگەیاند كە لە زیندان هەوڵدەدرێت خۆی و چەند سەركردەیەكی ئیخوان تیرۆر بكرێت، پێش چوارمانگ و لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا خێزانەكەی مورسی و ڕێكخراوی هیومان رایتس هۆچ و لیژنەی پەیوەندیەكانی دەروەی پەرلەمانی بەریتانیا هۆشداریان دابوو لەوەی هەوڵێك هەیە بۆ تیرۆركردنی مورسی. . محمد مورسی لەدایكبووی ساڵی 1951 و هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرایە لە ئەندازیاریدا و مامۆستای زانكۆكانی كالیفۆرنیای ئەمەریكا و قاهیرە و زەقازیقی میسربووە، ماوەی 8 ساڵ ئەندامی پەرلەمانی میسر بووە، لە ساڵی ٢٠١٢ وەك یەكەم سەرۆك كۆماری مەدەنی بەسەرۆكی میسر هەڵبژێردرا. . بەڵام ئەوەی رێكەوتێكی سەیرە ڕۆژی مردنەكەی هەمان ڕۆژی هەڵبژاردنی بوو لە خولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماریدا لە 2012/6/17 كە زۆرینەی دەنگی هەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەی میسری بەدەست هێنا، لەبەرامبەر ئەحمەد شەفیقی سەرۆك وەزیرانی پێشوتری میسردا. . بەڵام لە ساڵی 2013 لەسەركار لادرا و دەستگیركرا و بە تۆمەتی تیرۆر و سیخوڕی و گەندەلی و خراپ بەكارهێنانی دەسەڵات، لە دوای 3271 كاتژمێر دادگایی كردن و لێكۆڵینەوە لە چوار دۆسیەدا سزای 48 زیندانی و سزایەكی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا، كەدواتر سزای لەسێدارەدانەكە هەڵوەشێنرایەوە، بەلام لە 6 دۆسیەی تردا داگایی كردنی بەردەوامبوو. . داواكاری گشتی میسر داوایەكی خێزانەكەی مورسی ڕەتكردوەتەوە بۆ بەخاكسپاردنی لەشوێنی لەدایكبوونی لەبارێزگای زەقازیق،بڕیاریداوە بەبێدەنگی و بەتەنها بەئامادەبونی خێزان و كوڕەكان و پارێزەرەكەی بەخاك بسپێردرێت لەجێگایەكی نهێنی لە گۆڕستانی مەدینەی نەسر. . تێبینی/ بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكی توێكاری و داواكاری گشتی میسر مورسی بەهۆی توڕەبوون و هەڵچونەوە جەڵدەیە لێیداوە و مردووە. .