گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

محەمەد مورسی لە دادگا کۆچی دوایی کرد

2019.06.17 - 18:57
App store icon Play store icon Play store icon
محەمەد مورسی لە دادگا کۆچی دوایی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- تەلەفزیۆنی میسر ڕایگەیاند، محەمەد مورسی، سەرۆکى پێشوی میسر لەکاتی ئامادەبوونی لە دادگا جەڵتە لێیداوە و گیانى لەدەستداوە. دەشڵێت، ئەمڕۆ لەکاتی دادگایکردنەکەیدا لە "کەیسی سیخوڕیکردنی لەگەڵ قەتەر" دادوەر داوای لێکردووە وتەى هەبێت، بەڵام لەو کاتەدا جەڵتە لێیداوە و کۆچی دوای کرد. دەشڵێت، تەرمەکەى ڕەوانەى نەخۆشخانە کراوە بۆ توێکاری. ئاژانسی ئەی ئێف پی لە زاری دوو سەرچاوەى ئەمنی و دادەوە ڕایگەیاند، "محەمەد مورسی ماوەى 20 خولەک قسەى کردووە و لە هۆش خۆی چووە." هاوکات حکومەتى میسر باری ئەوپەڕی لەناکاوی لە تەواوی وڵات ڕاگەیاند. لە یەکەم کاردانەوەى خانەوادەکەیدا، ئەحمەدی کوڕی محەمەد مورسی لە فەیسبوکی خۆی نوسیویەتى، "باوکە لای خوا لەیەک دەگەینەوە". https://www.facebook.com/ahmed.m.morsy.5/posts/2258829387543385 محەمەد مورسی ساڵی 1951 (68 ساڵ) لەدایکبووە، لە هەڵبژاردنی ساڵی 2012دا بە پێنجەم سەرۆکى میسر لەسەر لیستى ئیخوان موسلمین هەڵبژێردرا، دوای ساڵێک و بە کودەتای عەبدولفەتاح سیسی لە دەسەڵات دورخرایەوە.