گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى: چاوەڕوانى ئەوە لە گۆڕان دەکەین پێکەوە حکومەتێکى بەهێز پێکبهێنین

2019.06.17 - 17:16
مەسرور بارزانى: چاوەڕوانى ئەوە لە گۆڕان دەکەین پێکەوە حکومەتێکى بەهێز پێکبهێنین
ناس کورد- مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "چاوەڕوانی ئەوەی لە بزووتنەوەی گۆڕان دەکەین بتوانین پێكەوە حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنین". . مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە میانەی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی ئەنجامیدا، ئاماژەی بەوە کرد لەگەڵ شاندی گۆڕان گفتوگۆیان لەسەر پێكهێنانی حكومەت کردووە و داواشیان كردووە سیڤی كاندیدەكانیان بۆ وەزارەتەكان پێشكەش بكەن. . مەسرور بارزانی، لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا ستایشی گۆڕانی کرد و وتی "سوپاسی هەڵوێستی جوامێرانەی گۆڕان دەكەین كە پابەندی ئەو رێككەوتنانەبوون كە لەگەڵ ئێمە واژۆیان كردوە". . روونیشیکردەوە، چاوەڕوانی ئەوەیان لێدەكەین كە پێكەوە حكومەتێكی بەهێز پێكبهێنین و خەڵك لە چاوەڕوانیدا نەمێنێتەوە.دڵنیایی خۆشی نیشاندا کە بزووتنەوەی گۆڕان بەر لە وادەی یاسایی خۆی سیڤی کاندیدەکانیان ئامادە دەکەن و دەنێرن. . پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە) مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەری بۆ گفتوگۆکردن لە بارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان سەردانی مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان-ی کرد و لەگەڵ شاندێکی گۆڕان کۆبوەوە. .