گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێم، دابەشکردنى مووچە خێراتر دەبێت

2019.06.17 - 15:31
پارەکەى بەغدا گەیشتە هەرێم، دابەشکردنى مووچە خێراتر دەبێت
ناس کورد- ئەو بڕە پارەیەى کە بۆ مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان لە بودجەى گشتى عێراق دانراوە، دوێنێ شەو گەیشتە هەرێمى کوردستان و بەو جۆرەش دابەشکردنى مووچەى مانگى 3ى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان خێراتر دەبێت. . سەرچاوەیەکى بەرپرس لە وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ناس کورد-ى ڕاگەیاند "بڕە پارەى مانگانەى تایبەت بە مووچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان، گەیشتە هەولێر کە بڕەکەى 453 ملیار دینارە". . وتیشى، تا ئێستا بەغدا بڕە پارەى مانگانەى پێشمەرگەى نەناردووە کە لە بودجەى گشتى عێراقدا جێگیر کراوە و بڕیارى لەسەر دراوە. . سەرچاوەکە روونیکردەوە، بەهاتنى پارەکەى بەغدا دابەشکردنى مووچەى مانگى 3ى فەرمانبەرانى هەرێم خێراتر دەبێت و هەتا ٢٣ى ئەم مانگە مووچەى سەرجەمى وەزارەت و دەستەکان بە خانەنشینى مەدەنى و سەربازى، دابەش دەکرێت. .