گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە حاجی ئۆمەران ئاسایشی هەولێر دەستى بەسەر نزیکەى 50 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت

2019.06.16 - 21:08
لە حاجی ئۆمەران ئاسایشی هەولێر دەستى بەسەر نزیکەى 50 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گرت
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەولێر، دەستبەسەراگرتنى نزیکەى 50 کلیۆ مادەى هۆشبەردا ڕاگەیاند. . بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشى هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکى دەستى ناس کورد کەوتووە، ئاشکرایکردووە: "شه‌وی 15ی حوزه‌یرانی 2019، 48 کیلۆ و 700 گرام، مادەى هۆشبەر لە حاجى ئۆمەران دەستى بەسەردا گیراوە، کە ‌لە جۆری هیرۆیین بووە". . ئاماژە بەوەشکراوە، پێشوه‌خته‌ زانیاریی له ‌باره‌ى بوونى ئەو بڕە مادە هۆشبەرە هەبووە، دواتر ئەفسەر و کارمەندانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی حاجی ئۆمەران، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، دوای بەدواداچوونێکی زۆر و ڕوبەروبوونەوە لە نزیك شارۆچکەی حاجی ئۆمەران، توانیویانە دەست بەسەر ئەو بڕە لەو مادە هۆشبەرەدا بگرن. . .