گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قوباد تاڵەبانى: ئەگەر کێشەى کەرکوک بەپێی ڕێککەوتن نەبێت کێشەکانى هەرێم ئاڵۆزتر دەبن

2019.06.16 - 16:38
قوباد تاڵەبانى: ئەگەر کێشەى کەرکوک بەپێی ڕێککەوتن نەبێت کێشەکانى هەرێم ئاڵۆزتر دەبن
ناس کورد- قوباد تاڵەبانى ڕایگەیاند، پێویستە کێشەى دیاریکردنی پارێزگاری کەرکوک لەسەر بنەمای ڕێککەوتنى دوو قۆڵی پارتی و یەکێتى چارەسەربکرێت ئەگەرنا پێشبینی دەکات کێشەکانى هەرێم ئاڵۆزتر بن. قوباد تاڵەبانى، جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەگەڵ ماسیۆ تۆلیر، باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە و ڕایگەیاند، "خەڵكی كوردستان چاوەڕوانی حكومەتێكن لە ئاست خواست و داواكارییەكانیاندا بێت، كێشەكانی بەغدا و هەرێمیش هەر چاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمن"
.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 16ی حوزەیرانی 2019، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی ڕاگەیاند، پرسی پارێزگاری کەرکوک و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت جیاوازن، لە بەرانبەردا، وتەبێژی یەکێتى وەڵامی دایەوە و ڕایگەیاند، خاڵی كۆك و هاوبەش بۆ چارەسەری كەركوك و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، بەپێی رێككەوتنی سیاسی یەكێتی و پارتییە.