گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پزیشکێکی عێراقی لە شەوێکدا 11 نەشتەرگەری ئەنجامدا

2019.06.16 - 15:44
پزیشکێکی عێراقی لە شەوێکدا 11 نەشتەرگەری ئەنجامدا
ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، پزیشکێکی ژنان و منداڵبوون لە نەخۆشخانەى فوراتی ئەوسەت لە شاری کوفە لە یەک شەودا 11 نەشتەرگەریی ئەنجامداوە. عەبیر تەراد، ئەو پزیشکەى نەشتەرگەرییەکانی ئەنجامداوە دەڵێت، لە ئێوارەى 12ی حوزەیران بۆ بەرەبەیانى ڕۆژی دواتر 11 نەشتەرگەریی ئەنجامداوە، "ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە ئەرکێکى زۆر قورسە و ماندووبونێکى زۆری دەوێت، هیچ بژاردەیەکى ترم نەبوو، سەرجەم حاڵەتەکان لەناکاو بوون." عەبیر دەشڵێت، "هەندێک حاڵەت مەترسیدار بوون و هەندێکیشیان نەشتەرگەریی منداڵبوون بوو کە حاڵەتەکە لەناکاو بوون و ناکرێت دوابخرێن، بۆیە بە پشتیوان خوا و ئەو تیمە چالاکەى لەگەڵم بوون، سەرجەم نەشتەرگەرییەکانمان ئەنجامدا."