گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕیاڵ مەدرید 14 یاریزانی داناوە بۆ فرۆشتن

2019.06.13 - 21:17
ڕیاڵ مەدرید 14 یاریزانی داناوە بۆ فرۆشتن
ناس کورد- سەرچاوە هەواڵییەکانی ئیسپانیا ئاشکرایدەکەن یانه‌ی ریال مه‌درید ناوی 14 یاریزانی خۆی ده‌خاته‌ بازاڕی فرۆشتنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مێركاتۆی هاوینه‌دا بیانفرۆشێت. . به‌پێی رادیۆی ئی ئێسی ئیسپانی، زیدانی راهێنه‌ر و کارگێڕی یانەی ریاڵ مەدرید لیستێكیان ئامادەکردووە کە ناوی 14 یاریزانی یانەکەی تێدایە بۆ ئەوەی دەستبەرداریان بن. . سه‌رچاوه‌کە‌ ناوی ئه‌و 14 یاریزانه‌ی ئاشکراکردووە، کە بریتین لە، ئیسكۆ، گاریس به‌یڵ، خامێس رۆدریگێز، ماتیۆ كۆڤاچیچ، كایلۆر ناڤاس، لوكاس ڤاسكێز، دانی سیبایۆس، ماركۆس یۆرێنتی، ناچۆ فێرناندێز، خیسۆس ڤاییخۆ، ماریانۆ دیاز، تیۆ هێرناندێز، بۆرخا مایۆرال، رائوول دی تۆماس، لوكا زیدان و لوكاس سیلڤا. . هاوکات بەپێی ئەو سەرچاوە هەواڵییە ئیسپانییە ڕیاڵ مەدرید مارسێلۆشیان سه‌رپشك كردووه‌ له‌ رۆیشتن یان مانه‌وه‌، ئەمەش دوای کڕینی میندی لە یانەی لیۆن کە لە هەمان جێگای مارسێلۆ یاری دەکات. . ئی ئێس ئەوەشی ڕاگەیاندووە، ریال مه‌درید به‌نیازه‌ لە فرۆشتنی ئەو یاریزانانەدا پارەیەکی زۆری دەستبکەوێت و بەو پارەیە گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ كیلیان ئێمباپێی هێرشبه‌ری فه‌ره‌نسی  بكات. . یانەی شاهانە تائێستا پێنج گرێبەستی ئەنجامداوە و بۆ بەهێزکردنەوەی ڕیزەکانی و گەڕانەوە بۆ کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکان، هێشتاش چاوی لە گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی دیکەیە. .