گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕێک لە لەیلان باوکی خۆی کوشت

2019.06.13 - 13:16
 کوڕێک لە لەیلان باوکی خۆی کوشت
ناس کورد - سابیر عەبدوڵا پۆلیسی ناحیەی لەیلان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لە گوندی (بەیانلۆ) پیاوێک لەکاتی گەڕانەوەى بۆ ماڵەوە لەلایەن کوڕەکەیەوە دەستڕێژی گولـلەى لێکراوە و گیانى لەدەستداوە." سەڵاحەدین سابیر، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناحیەی لەیلانی سەر بە پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند، "کاتژمێر هەشتی شەوی ڕابردوو، کاتێک هاوڵاتی (عومەر ڕەشید) گەڕاوەتەوە ماڵەوە، کوڕەکەى بەناوی (ئەحمەد عومەر) تەقەی لێکردووە و لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەش دانی بە تاوانەکەیدا ناوە." . سەڵاحەدین سابیر وتیشی، "لەکاتی لێکۆڵینەوەدا کوڕەکە وتوویەتى پێشتر لەگەڵ باوکیدا دەماقاڵێی هەبووە و باوکی لێیداوە، بەهۆیەوە لە نزیک گوندەکەیان کەمینی بۆ داناوە و لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ ماڵەوە کوشتوویەتى." دەشڵێت، "بکوژەکە نەخۆشی دەرونی هەیە و لەئێستادا ڕەوانەى نەخۆشخانەى دەرونی کراوە." باوکەکە تەمەنی 42 ساڵ بووە و کوڕەکەشی تەمەنی 17 ساڵە، ڕۆژی سێشەممەش لە قەزای ڕەواندوز، کوڕێک دایکی خۆی کوشت.