گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داعش هۆکار بوو بۆ ئەوەى ببین بە چەکدار

ژنانى دێرەزوور دەچنە ڕیزى هێزى ئەمنییەکانەوە بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەکەیان

2019.06.13 - 12:35
ژنانى دێرەزوور دەچنە ڕیزى هێزى ئەمنییەکانەوە بۆ پارێزگاریکردن لە ناوچەکەیان
ناس كورد - له ‌چوارچێوه‌ى هێزه‌ ناوخۆییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى دێره‌زور، ژنانى ناوچه‌كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌زمونى ڕابردوویان له‌گه‌ڵ چه‌كدارانى ڕێكخراوى داعش چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ و دەیانەوێت پارێزگارى لە ناوچەکە و خۆشیان بکەن. . ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌ ناوخۆییه‌كانى دێره‌زوور ده‌ستیانكردووه‌ به‌ تۆماركردنى ناوى ئه‌و ژنانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ چوارچێوه‌ى هێزه‌ ئه‌منییەکان بە تایبەت ئاسایش‌ کاربکەن و وه‌ك هێزى چه‌كدارى ژنان پارێزگارى له‌ ئاسایشى ناوچه‌كانیان بكه‌ن، ئه‌ویش پاش ئه‌و ڕوداوانە دێت کە بەهۆى داعشەوە لە ناوەچەکە ڕویاندا. . به‌پێى هه‌واڵى ئاژانسه‌كه‌، له‌ 18 مانگى ڕابردوودا، شه‌ش ناوه‌ندى ناوتۆماركردنى ژنان بۆ بوون به‌ ئه‌ندامى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى دێره‌زوور كراوه‌ته‌، تا ئێستا ژماره‌ى ئه‌و ژنانه‌ى ڕاهێنانیان پێكراوه‌ و چه‌كیان هه‌ڵگرتووه‌ گه‌یشتوەتە‌ 85 كه‌س. . بە گوێرەى ئاژانسەکە، ئه‌و ژنانه‌ى خۆیان له‌ ناوه‌نده‌كانى هاوكارى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى دێره‌زوور تۆمار ده‌كه‌ن، تێكه‌ڵ به‌پلانێكى په‌روه‌رده‌ى ده‌كرێن و ماوه‌یه‌ك له‌ سه‌ربازگه‌ى ناوچه‌كانیان مه‌شق و ڕاهێنانیان پێده‌كرێت. . فاتمه‌ ڕەحیل، یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ هاوار نیوزى ڕاگه‌یاندووه‌، ئه‌و زوڵم و سته‌مه‌ى چه‌كدارانى داعش به‌رامبه‌ر ئەوان‌ كردوویانه‌، هۆكار بوون بۆ هه‌ڵگرتنى چه‌ك وتیشی: "ئێمه‌ گه‌لێك ناخۆشی و سه‌ختیمان بینى، ئێستا كاتى ئه‌وه‌یه‌ خۆمان بپارێزین". . هاوكات، نور حسێن، كه‌ ئه‌ندامێكى دیكه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى ژنان له‌ دێره‌زوور ئاماژەى بەوەکردووە: "له‌سه‌ره‌تادا ئێمه‌ تووشى زۆر ئاسته‌نگى بوینه‌وه‌، به‌ڵام له‌ پاش ئه‌و مه‌شق و ڕاهێنانه‌ تایبه‌ته‌ى له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ پێمانكراوه‌، ئاسته‌نگییه‌كانمان تێپه‌ڕاندووه‌". . هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ژنان، له‌ زۆرێك له‌ كۆڵان و بازاڕه‌كانى دێره‌زوور بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ده‌بینرێن، به‌شێك له‌و ژنانه‌ بازگه‌ى ئه‌منیان داناوه‌ له‌ به‌شێك له‌ شوێنه‌كانیش له‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌ پیاوه‌كان لێكوڵینه‌وه‌ى ئه‌منى ده‌كه‌ن. . .نە