گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یونسێف: 215 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا بۆ دابینکردنى بژێوى خێزانەکانیان کاردەکەن

2019.06.13 - 11:08
یونسێف: 215 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا بۆ دابینکردنى بژێوى خێزانەکانیان کاردەکەن
  ناس کورد- ڕێکخراوى یونسێف ئاشکراى کردووە، 215 ملیۆن منداڵ کاردەکەن بەمەبەستى دابینکردنى بژێوى ژیانى خێزانەکانیان. . جاکلین عەتەوى، لێپرسراوى بەرنامەى منداڵپارێز لە ڕێکخراوى یونسێف، ڕایگەیاندووە، بەگوێرەى ئامارى ڕێکخراوەکەیان، لە جیهاندا 215 ملیۆن منداڵى خوار تەمەنى 18 ساڵ کار دەکەن و بەشێکى زۆریان بە درێژایی ڕۆژ کاردەکەن، دەشڵێت، زۆربەی ئەو منداڵانەى کاردەکەن کچن و 90%ى ئەوانەشی لە ماڵەکان کاردەکەن هەر لە ڕەگەزى مێن. . ئەو بەرپرسەى ڕێکخراوى یونسێف ئاماژەى بەوشکردووە، ئەو منداڵانە بۆ بژێوى خێزانەکانیان کاردەکەن، لە کاتێکدا ئەو کارکردنەش کاریگەرى خراپی دەبێت لەسەر گەشەى لاشە، مێشک و فێربوونیان. . لە ئامارەکەى یونسێفدا ئەوە خراوەتەڕوو، 150 ملیۆن لەو منداڵانەى کاردەکەن، تەمەنیان لەنێوان 5 بۆ 14ساڵدایە و لە وڵاتە "هەژار و دواکەوتووەکانن". . .