گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیا جیهانییەکان: لە عومان تەقینەوە دوو کەشتى بارهەڵگرى گەورەى نەوتى بەئامانج گرت

2019.06.13 - 09:52
میدیا جیهانییەکان: لە عومان تەقینەوە دوو کەشتى بارهەڵگرى گەورەى نەوتى بەئامانج گرت
ناس کورد- دەزگا ڕاگەیاندنەکانى ئێران بڵاویان کردەوە، بەیانى ئەمڕۆ دوو تەقینەوەى گەورە کەشتى نەوت گوێزەرەوەیان لە ئاوەکانى عومان بەئامانج گرتووە. . بەگوێرەى ئەو هەواڵانەى میدیا جیهانیەکان بڵاویانکردووەتەوە، دەنگى دوو تەقینەوەى گەورە بیستراوە لە کەنداوى عومان زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، "دوو بارهەڵگرى گەوەرى نەوت گوێزەرەوەیان کردووەتە ئامانج". . سەرچاوە هەواڵییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەن، ئەو نەوت گوێزەرەوانە، قەبارە گەورەن و نەوتى خاو لەناوچەى کەنداو دەگوازنەوە. . ئاژانسى "یونیوز"، کە ئاژانسێکى ناوخۆیى پاکستانییە وردەکارى زیاترى ڕوداوەکەى بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، ئەو دوو کەشتییە داوای هاوکارییان کردووە لەو لایەنانەى لە ئاوى عەمان دا بوونیان هەیە. . پێشتر دامەزراوەى سەلامەتى دەریایى بەریتانیا، هۆشدارى ئەوەیدا ڕوداوى دیارینەکرا و لە کەنداوى عەمان ڕودەدەن. . .