گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە

نوسینگەی چراخان ڕەفیق:  بارى تەندروستی چراخان بەرەو باشى و جێگیرى دەڕوات

2019.06.11 - 21:41
نوسینگەی چراخان ڕەفیق:  بارى تەندروستی چراخان بەرەو باشى و جێگیرى دەڕوات
ناس کورد نوسینگەی چراخان ڕەوفیق سەرۆکى کۆمپانیاى کاندید گروپ و هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەکانی هەرێم گرتەیەکی ڤیدیۆیەکى کورتى چراخانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "بارى تەندروستنی بەرەوە باشتربوون دەچێت". . چراخان ڕەفیق ڕۆژى 28ى مانگى ڕابردوو لە پاریسى پایتەختى فەڕەنسا توشى ڕوداوێکى هاتووچۆ هاتوو بوو و بارى تەندروستى ناجێگرە. . ئەمڕۆ لەڕێگەى پەیجى فەرمى چراخان لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک، گرتەیەکی ڤیدیۆیەیى بڵاوکرایەوە کە لەنەخۆشخانە کەوتووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە 11 حوزەیرانى 2019 دوا نەشتەرگەرى بۆکراوە. . پێشتر لەڕێگەى پەیامێکەوە بۆ بەرپرسانى پارتى و حکومەتى هەرێمى کوردستان، چراخان ڕەفیق هەڕەشەى لە ئاشتى هەورامى وەزیرى سروشتیەکان کرد ئەگەر ببێتەوە بەوەزیر ئەوا گەندەڵیەکانى بڵاودەکاتەوە، ئەوەش لەکاتێکدابوو پێشتر پەیامى لەو جۆرەى دژى ئاشتى هەورامى بڵاوکردبویەوە، ڕایگەیاندبوو: "وەزیرى سامانە سروشتیەکان پلانى دژ گێڕاوە". [embed]https://www.youtube.com/watch?v=Nik2Cw_0f3w&feature=youtu.be[/embed]