گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاژانسى نێودەوڵەتى وزى ئەتۆم: ئیران پیتاندنى یۆرانیۆمى زۆر زیادکردووە

2019.06.10 - 23:22
ئاژانسى نێودەوڵەتى وزى ئەتۆم: ئیران پیتاندنى یۆرانیۆمى زۆر زیادکردووە
ناس کورد- سەرۆکى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم ئاشکراى کردووە، ئێران ئاستى پیتاندنى یۆرانیۆمى بەرزکردووەتەوە. . یوکیا ئەمانۆ، سەرۆکى ئاژانسى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم ئاشکرایکرد، بەرپرسیاریەتى ئاژانسەکەیانە چاودێرى بەندەکانى ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران بکات، بەو پێیەی ئێران ئێستا ییتاندنى یۆرانیۆمى زۆر لە جاران زیاتر کردووە، بەڵام ڕوونى نەکردەوە ئایا پێشبینى کراوە ئاستى یۆرانیۆمى خەزنکراوى لەئاستى ڕێککەوتننامەکە زیاتر کردووە یان نا. . سەرۆکى ئاژانسیى نێودەوڵەتى وزەى ئەتۆم ئاماژەى بەوەشکردووە: "بەڵى، ئاستى ناوەندییەکى بەرهەم زیادیکردووە، بەڵام سنوردارکراوە لە ئاستى بەرهەمى زیادکراو". . بەگوێرەى کۆتا ڕاپۆرتى ئاژانسەکە، ئێران تا 20ى ئایارى ئەمساڵ پابەندبووە بە ڕێککەوتنامە ئەتۆمییەکەوە، هاوکات مانگى ڕابردوو ئێران پابەندبوونى خۆى بە ڕێککەوتنى ئەتۆمى ڕاگەیاند تەنها چوار بڕگەى نەبێت، داواى لەوڵاتانى ئەوروپیش کرد، پارێزگارى لەو ڕێککەوتنە بکەن. . لەو ساتەوەى سزاکان بەسەر ئێران سەپێندراوە لەلایەن ئەمریکاوە، گەوەرترین بەرپرسى جیهانى هایکۆ ماس وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا بوو سەردانى تارانى کردووە، لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ئەوەى ووت: "دۆخى ناوچەکە ئامادەیە بۆ تەقینەوە". . .