گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى: کاتى کۆنگرەیە

2019.06.10 - 18:36
ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى: کاتى کۆنگرەیە
ناس کورد- ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى لەبارەى بەستنى کۆنگرەى چوارەمى یەکێتییەوە ئامادەکارى دەکات، ئاماژە بەوەشدەکەن، کەشێکى گونجاو هاتووتە پێشەوە بۆ ئەنجامدانى کۆنگرە. . بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى، کە ئەمڕۆ 10ى حوزەیرانى 2019 بڵاویان کردووەتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، ئەنجومەنەکە لەئاستى سکرتارییەت و لێپرسراوى کۆمسیۆنەکانى ئەنجومەنى سکرتارییەت کۆبوەتەوە و ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە دۆخى ئێستاى یەکێتى کەشێکى گونجاوە بۆ کۆنگرەى چوارەم، ئاشکراشیکردووە: "لە جێگرى سکرتێرى گشتیەوە تا سەرجەم ئۆرگانەکانى ترى یەکێتى بە بەرپرسیارییەتیەوە پشتگیری خۆیان بۆ ئەنجامدانی  کۆنگرەی چوارەم دەردەبڕن". . ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى لەوبارەیەوە داوا لە ئۆرگانەکانى یەکێتى دەکات پێکەوە هەوڵى سەرخستنى کۆنگرە بدەن، دەشڵێت: " پێویستە میدیای یەکێتیی دەرفەتێکی باش برەخسێنێت بۆ دەربڕینى ڕاوبۆچوون لەسەر کۆنگرەى چوارەم، هەر بۆ ئەومەبەستە ئەنجومەنى ناوەند ڕەشنوسی پەیڕەوی ناوخۆی کۆنگرەی چوارەمی ئامادە و پەسەند کردووە". . یەکێتى ساڵى 2010 کۆنگرەى سێهەمى خۆى بەست، سەربارى ئەوەى یەکێتى ساڵى 2014 پلنیۆمى بەست و بڕیارى کۆنگرەیدا، بەڵام بەهۆى قەیرانى دارایى و شەڕى داعشەوە کۆنگرەى دواخستووە. . .