گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دەرەوەى ئێران: هیچ سازانێک لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادا نییە

2019.06.10 - 18:17
وەزارەتى دەرەوەى ئێران: هیچ سازانێک لەنێوان ئێران و ئەمریکا لە ئارادا نییە
ناس کورد- وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتیکردەوە داوای کڕینی موشەکی ئێس-400ی ڕوسیان کردبێت، ڕاشیگەیاند، ئەوروپا دەبێت بە گرنگیەوە بە دەم داواکاریەکانی ئێرانەوە بێت لە پێناو هەڵنەوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ڕەتیشیدەکاتەوە سازان لەنێوان ئێران و ئەمریکادا کرابێت. . بەگوێرەی ئاژانسى تەسنیمی ئێرانی، ئەمرۆ دووشەممە، عەباس موسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە: "تائێستا هیچ ڕێکارێکی کرداری پێشکەش نەکراوە لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە، بۆ ئەوەی ئێران نەکشێتەوە لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە". . هەروەها ڕاشیگەیاندووە: "ڕەفتارەکانی ئەمریکا دژ بە هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە، هیچ سازانێکیش لەنێوان ئەمریکا و ئێراندا نییە، ئەو بەرپرسە ئەمریکیانەى کە لە میدیا جیهانیەکاندا باس لەوە دەکەن کە بەم نزیکانەدا سازانێک لەنێوان ئێران و ئەمریکا دەکرێت، دوورن لە ڕاستییەوە". . لە وتەکانیدا بەرپرسە ئێرانییەکە ڕەتیکردەوە ئێران داوای کڕینی موشەکی ئێس-400ى ڕوسی کردبێت. .