گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبادی بۆ نێچیرڤان: سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکە

2019.06.10 - 15:56
عەبادی بۆ نێچیرڤان: سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکە
ناس کورد حەیدەرعەبادی، سەرۆکی فراکسیۆنی نەسر لە تویتێکدا بە نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە دابەشبکات. . ئە مڕۆ دووشەممە، 10ى حوزیرانی 2019 لە تویتێکدا حەیدەر عەبادی بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە نێچیرڤان  بارزانی کرد. . عەبادی لە تویتەکەیدا دەڵێت:"  پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەم، ئەم بۆنەش بە هەل دەزانم بۆئەوەی جەخت بکەمەوە لەسەرگرنگی پێکەوە ژیان لە نێوان هەموو پێکهاتە نەتەوەییەکان مەزهەبیەکانی عێراق". . سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێڕاق داوای لە نیچیرڤان بارزانی کردووە کار بکات بۆ پتەوکردنی یەکێتی خاکی عێراق و دابەشکردنی سامان و داهاتەکان بە دادپەروەرانە. ئەم تویتەی عەبادی لە کاتێکدایە ئێستا فشار لە سەر حکومەتی عێراق دروستبووە لەسەر دابەش نەکردنی تەواوی ئەو پارەیەی کە وەک مووچە لە بەغدا ڕەوانەی فەرمانبەران دەکرێت. .