گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پشتیوانی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەین

2019.06.10 - 13:02
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: پشتیوانی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەین
ناس کورد سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وتارێکدا لە مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم ڕایگەیاند هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی هەرێم هەنگاوێکی گرنگە بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێم. . ئەمرۆ دوشەممە 10ی حوزەیران محمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق وتارێکی لە مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی پێشکەش کرد. . حەلبوسی ڕایگەیاند پیرۆزبایی لە نێچیرڤان بارزانی دەکەین و ئەم هەڵبژاردنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ پرۆسەی سیاسی لە هەرێم لە چارەسەرکردنی پرسە سیاسیەکانی و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. . حەلبوسی وتی باوەڕم وایە سەرۆکی نوێ دەتوانیت هەنگاوی باش لە چارەسەرکردنی کێشەکان بنێت و پێویستە کار بۆ چارەسەری خێرای کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بکات. . هەروەها پاڵپشتی خۆی چارەسەرکردنی کێشەکان نیشاندا و وتی پاڵپشتی تەواوی سەرۆکی نوێ دەکات، حەلبوسی لە وتارەکەیدا وتی "ئەوەی ئەمڕۆ رودەدات بە پشتیوانی مەسعود بارزانی نەبووایە بەدی نەدەهات". . جگەلەوە باسی لەوەکرد پیشمەرگە و حەشد و چەکدارانی هۆزەکان رۆڵی گەورەیان لە شکاندنی داعش  هەبووە هەربۆیە پێویستە هەموان پێکەوە کار بۆ نەهێشتنی تیرۆر بکەن. . حەلبوسی باسی لەوەکرد ئەگەر هەرێم بەهێز بێت کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشور و ناوەڕاستی عێراق دەبێت و بەپێچەوانەشەوە.