گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیوزیلاند ھێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە

2019.06.10 - 11:02
نیوزیلاند ھێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە
ناس کورد- حکوومەتی نیوزیلەندا رایگەیاند ساڵی داھاتوو، ھێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە، کە بەمەبەستتی مەشق و ڕاهێنان کردن ڕەوانەی کردبوون. . جاسیندا ئاردێرن، سەرۆکوەزیرانی نیوزیلەندا، ڕایگەیاندووە، چوار ساڵ لەمەوبەر و لە چوارچێوەی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش و بە مەبەستی مەشق و راھێنان بە ھێزە ئەمنییەکان، ھێزیان رەوانەی عێراق کرد". . سەرۆک وەزیرانی نیوزیلاند ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕوانگەی سەرکەوتن و بەدیھێنانی ئامانجەکان، لە مانگی حوەزیرانی داھاتووە ھێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە. . جاسیندا ئازیزان ئاماژەی بەوەداوە، سەرەڕای شکستھێنان بە داعش لە عێراق و سووریا، بەڵام ھێشتا ھەڕەشە و مەترسییەکانی بەردەوامە، بۆیە عێراق پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی ھەیە. . لە ساڵی 2015 لە چوارچێوەی ھاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، حکوومەتی نیوزیلەندا 143 سەربازی ڕەوانەی عێراق کردبوو کە ئەرکیان تەنھا مەشق و راھێنان بوو بە ھێزە ئەمنییەکان.