گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سۆران عومەر: راستگۆیی نیە دژی یاساکە بیت و بەشداری مەراسیمەکە بیت

سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەکەین

2019.06.10 - 09:11
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ: بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەکەین
ناس کورد- فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، بەشداری لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەکات و سۆران عومەریش کە ئەندامێکی فراکسیۆنەکەیە ڕەخنەی لە بەشداریکردن لە مەراسیمەکە دەگرێت. . لە ڕاگەیەندراوێکدا فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووە، وەک ھەر کۆبوونەوەیەکی دیکەی ئاسایی لەو کۆبوونەوەیە دەڕوانن و بەشداریی دەکەن. . بڕیاری بەشداری فراکسیۆنی کۆمەڵ نیگەرانی ئەندامێکی دیاری ئەو فراکسیۆنەی دروستکردووە و بەجۆرێک لەپۆستێکدا لە هەژماری خۆی لەفەیسبوک نیگەرانیەکانی باس کردووە. . سۆران عومەر، ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕەخنەی توندی لە بڕیاری بەشداریکردن ژمارەیەک لایەنی سیاسی لە مەراسیمەکەدا گرتووە و ڕایگەیاندووە "راستگۆیی ئەوە نیە کەسێک بەھۆکاری شکستی حوکمڕانی بزانی و لەمەراسیمی بەرزبونەوەی پۆستەکەیدا کۆرسی شەرعیەت پێدانی بی." سۆران عومەر ئاماژەی بەوەكردووە، "راستگۆیی بەوجۆرە نیە دژی یاساکە بی کاندیدت نەبێ، بەڵام بەشداری مەراسیمی تەشریفاتی سوێندخواردنەکەی بی، راستگۆیی ئەوە نیە دەنگ بدەی بەیاساکە، دەنگ نەدەی بەکاندیدەکە، بەڵام پەڵەپەستۆت بێ بۆ بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنەکە." . ئەمە لەکاتێکدایە فراکسیۆنی کۆمەڵ لەپەرلەمانی کوردستان دەنگی بەکاراکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم و کاندیدەکان نەدا. . ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ باسی لەوەشکردووە " ئەم سیاسەت کردنە بەقەد گەندەڵی زیانی لێداوین، ئەمەیە خەڵکی بێھیواکردوە، ئەمەیە وایکردوە بەرامبەر بەھێزتربێ". . بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بۆ سوێندخواردنی سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی هه‌رێم لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا بەڕێوەبچێت دواتر کاندیدی سەرۆکی حکومەتیش بۆ پێکهێنانی کابینەکەی ڕادەسپێردرێت. .