گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

کارەباى هەرێم: بۆ هاوین 20 کاتژمێر کارەبا دەدەین

2019.06.09 - 20:35
کارەباى هەرێم: بۆ هاوین 20 کاتژمێر کارەبا دەدەین
ناس کورد- وریا حسێن بەڕێوەبەرى کۆنترۆڵى کارەباى هەرێمى کوردستان پێى وایە، ئەگەر سوتەمەنى و پێویستى بۆ وێستگەکانى کارەبا دابین بکرێت دەتوانن "20 کاتژمێر کارەبا بە هاوڵاتیان بدەن". . ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەرى کۆنترۆڵى کارەباى هەرێمى کوردستان، بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "تا پێش ئەم مانگە بە گشتى توانیمان 22 کاتژمێر کارەبا بدەین، بەڵام ئەم مانگە بەگشتى 20 کاتژمێر کارەبامانداوە، بۆیە ئەو دۆخەى کە هاتۆتە پێشەوە تائێستا بەردەوامیمان پێداوە". . بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵى کارەباى هەرێم وتیشی: "هاوینى ڕابردوو توانیمان 14 کاتژمێر کارەبا بدەین، بەڵام بۆ ئەم هاوینە ئەگەر پێویستییەکانمان لە چاکسازى وێستگەکان و سوتەمەنى دابین بکرێت، پێشبینى دەکەین 20 کاتژمێر کارەبا بدەین و دۆخمان باشتر دەبیت لە هاوینى ڕابردوو". . ئومێد ئەحمەد بەڕێوەبەرى کۆنترۆڵى کارەباى هەرێمى کوردستان لەبارەى قەرزەکانى کارەبا کە لاى هاوڵاتیانە، جەختیکردەوە لەسەر ئەو پرسە پێویستى بە پلان و کاتە بۆ وەرگرتنەوەى ئەو قەرزانە، ووتیشی: "تائێستا ئەو پرسە لە وەزارەتى کارەبا یەکلایى نەکراوەتەوە". . .