گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بە یۆرۆ و دینار قەرزى کارەباى داوەتەوە بە ئێران

2019.06.09 - 17:43
عێراق بە یۆرۆ و دینار قەرزى کارەباى داوەتەوە بە ئێران
ناس کورد- عێراق بە یۆرۆ و دینارى عێراقى پارەى قەرزى کارەباى داوەتەوە بە ئێران، تا ئێستاش نیوەى قەرزەکانى کارەباى داوەتەوە. . همایۆن حائرى، یاریدەدەرى وەزیرى وزەى ئێران بە ئاژانسى فارسى هەواڵى ڕایگەیاندووە، عێراق 50%ى پارەى قەرزى کارەباى داوەتەوە بە ئێران. . ئەو بەرپرسەى وزەى ئێران ئاماژەى بەوشکردووە، عێراق بە دوو جۆر دراو قەرزەکانى داوەتەوە بە ئێران، کە جۆرەکانى یۆرۆ و دینارى عێراقین. . همایۆن حائرى ئەوەشى ئاشکرا کردووە، ئێران بڕى هەزار و 200 مێگاوات کارەبا هەناردەى ولاتانى دراوسێى دەکات و لەبەرامبەردا تەنها 350 میگاوات کارەبا هاوردەى وڵاتەکەى دەکات. . پێشتر وەزیرى کارەباى عێراق ڕایگەیاندبوو، عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوردەکردنى کارەبا لە ئێرانەوە بۆ پڕکردنەوەى پێداویستییەکانى لەو بوارە، ئاماژەى بەوەشکرد، تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام هەزار و 100 میگاوات لە ئێرانەوە کارەبا هاوردەى عێراق دەکەن. . وێڕاى ئەوەى واشنتن سزاى ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا دەکەن، بەڵام بەرپرسانى عێراق ڕایانگەیاندووە، عێراق بەخشراوە لەوەى گازى سروشتى و کارەبا لە ئێرانەوە هاوردە بکات. . .