گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران دروستکردنی سیستمێکی نوێی موشەکی بەرگریی ئاسمانیی ڕاگەیاند

2019.06.09 - 14:43
ئێران دروستکردنی سیستمێکی نوێی موشەکی بەرگریی ئاسمانیی ڕاگەیاند
ناس کورد- ئیران بانگەشەی ئەوەی کرد کە سیستمێکی موشەکی نوێی بەرگریی ئاسمانیی دروستکردووە کە توانای پێکانی ئامانجەکانی لە دوری 150 کیلومەتردا هەیە. . میدیای فەرمی ئێران بڵاویکردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە 9ى حوزیرانی 2019، بە ئامادەبونی ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگری و ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران پەردەی لەسەر نوێترین سیستەمی موشکی بەرگریی ئاسمانیی بە ناوی ( 15) ى خورداد لادا. . بە پێى لێدوانی بەرپرسانی ئێران، ئەو سیستمی بەرگرییە توانای کۆنترۆڵکردنی شەڕی ئاسمانی هەیە وتوانای پێکانی 6 ئامانجی جیاوازی  لە یەک کاتدا هەیە. . هەروەها دەتوانێت بە وردی هەموو جۆرە فڕۆکەیەک لە دووری 27کیلومەتروە بۆ 150کیلومەتر بپێکێت جگەلەوە  توانای هەیە هەموو جۆرە باڵەفرێکی نادیار لە دوری 85 کیلومەترەوە  ئاشکرابکات و لە مەودای 45 کیلومەتردا تێکیبشکێنێ. .