گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

بۆ سەرکەوتنی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆرتوا ئامۆژگارییەکی هازارد دەکات

2019.06.09 - 14:22
بۆ سەرکەوتنی لەگەڵ ریاڵ مەدرید کۆرتوا ئامۆژگارییەکی هازارد دەکات
ناس کورد- پاش ڕاگەیاندنی پەیوەندیکردنی ئیدین هازارد بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە، کۆرتوای گۆڵچی یانە مەدریدیەکە و هاونیشتیمانی هازارد ئامۆژگارییەکی ئەو یاریزانە دەکات بۆ سەرکەوتن لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید. . لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، کۆرتوا ئامۆژگاری هازاردی هاوڕێی کردووە کە ئەگەر دەیەوێت بەخێرایی لەگەڵ ریاڵ مەدرید و کەشی یانەکە بگونجێت، ئەوا پیویستە خۆی فێری زمانی ئیسپانی بکات. . گۆڵپارێزەکەی مەدرید ئاماژەی بەوەشکردووە، زیدانی ڕاهێنەر و هەریەک لە بێنزیمە، ڤاران، لۆکا زیدان بە زمانی فەڕەنسی قسە دەکەن و ئەوەش چانسێکی باشە بۆ هازارد بەوپێیەی زمانی سەرەکی ئەو فەڕەنسییە. . کۆرتوا جەختیشیکردەوە، دڵنیایە لەوەی هازارد لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید سەرکەوتوو دەبێت و دەبێتە یاریزانێکی یەکلاکەرەوە بۆ یانەکە.