گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى: بەشداری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دەکەین

2019.06.09 - 13:28
یەکێتى: بەشداری ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی نێچیرڤان بارزانی دەکەین
ناس کورد- وتەبێژی یەکێتى ڕایگەیاند، شاندێکى مەکتەبى سیاسیی حزبەکەى بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی سەرۆکى هەرێمی کوردستان دەکات. له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى وتیشی، "له‌سه‌ر بانگهێشتى ڕەسمی مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان، شاندێکى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌شدارى ڕێوڕەسمەکە دەکات." بڕیارەکەى یەکێتى دوای ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی یەکێتی هات لەبارەى پرسی بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمەکە و دۆخی کەرکوک.