گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان لە کۆبوونەوەدایە

2019.06.09 - 12:17
مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر بەشداری مەراسیمی سوێندخواردنی نێچیرڤان لە کۆبوونەوەدایە
ناس کورد- دوای ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەی نێوان پارتی و یەکێتی سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پارێزگاری کەرکوک، ئێستا مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە. . ئارێز عەبدووڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "مەکتەبی سیاسی  لەبارەی کێشەکانی لەگەڵ پارتی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری کەرکوک کۆدەبێتەوە ". . ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاری  بەشداریکردن یاخود نەکردن لە مەراسیمەکەی سبەی بۆ سوێندخواردنی سەرۆکی هەرێم دەدرێت. . بڕیاربوو ئەمڕۆ پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە و لەسەر ناوێک بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکوک ڕێکبکەون، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار کۆبوونەوەکە ئەنجامنەدرا.