گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

بەشێکیان پارەیان پێنەماوە و دۆخى دەروونیان باش نییە

شەش هەزار عەمرەکارى هەرێم لە سعودییە گیریان خواردووە

2019.06.08 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
شەش هەزار عەمرەکارى هەرێم لە سعودییە گیریان خواردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد -وریا حسێن زیاتر لە شەش هەزار عەمرەکارى هەرێمى کوردستان بەهۆى نەبوونى فڕۆکەوە لە سعودییە گیریان خواردووە و بەگوێرەى وتەى عەمرەکارانیش:"بەشێکیان پارەیان لێبڕاوە و دۆخى دەرونیان باش نییە". . نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە ناس کوردى راگەیاند : "شەش هەزار هاووڵاتى هەرێمى کوردستان لە مانگى ڕەمەزاندا سەردانى وڵاتى سعودیەیان کردووە بەمەبەستى گەشتى عەمرە و سەردانییەکەش لە رێگەى هێڵى فڕۆکەوانى عێراقیەوە ئەنجامدراوە". . بەگوێرەى وتەى وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف، لەکاتى گەڕانەوەدا یەکێک لەفڕۆکەکانى هێڵى ئاسمانى عێراقى لەجۆرى (جامبۆ) کێشەیەکى تەکنیکى بۆ دروست بووە لە فڕۆکەخانەى جەدە و ئەوەش خشتەى گەڕانەوەى عەمرەکارانى هەرێمى تێکداوە، وتیشى:"لەئیستادا بەشى تەکنیکى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عەمرەى هەرێم لەسەر هێڵن بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە و کێشەکە چارەسەرکراوە و تەنها لەسەر خشتەى کاتى گەڕانەوە ماوە و هیچ هاووڵاتییەکى کوردستان وەکو گیرخواردن لە وڵاتى سعودیە گیرى نەخواردووە". . بەگوێرەى زانیارییەکانى ناس کورد، بڕیار بووە پێش جەژنى ڕەمەزان هەموو عەمرەکارانى هەرێمى کوردستان بگەڕێنەوە، بەڵام بەهۆى تێکچوونى خشتەى هاتنەوەیان کێشەیان بۆ دروستبووە، بۆیە کۆتا گەشت شەوى 27ى ڕەمەزان بووە کە 320 گەشتیار گەڕاونەتەوە، شەوى جەژنیش فڕۆکەیەک چووە بەڵام شکاوە و کەسى نەهێناوەتەوە. . هەر بە گوێرەى زانیارییەکانی ناس کورد، هێڵى فڕۆکەوانى عێراقى خشتەیەکى داناوە بۆ هێنانەوەى ئەو عەمرەکارانە خشتەکەش لە ڕۆژى 9ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و تا ڕۆژى ١٧ى مانگ بەردەوام دەبێت و هەموو عەمرەکاران دێنەوە. . بەوتەى چەند عەمرەکارێک، دۆخى دەرونیان بەهۆى تێکچونى خشتەى هاتنەوەیان باش نییە، هاوکات لەڕوى دارایشەوە بەشێک لە عەمرەکاران پارەیان لێبڕاوە و لەکوردستانەوە پارەیان بۆ دەنێرن، لەگەڵ ئەوەش کۆمپانیاکانیش بۆ هەر ڕۆژێک مانەوە کرێى ئوتێلیان لەسەرە ئەوەش زیان بەر ئەوان دەکەوێت عێراقیش هیچ قەرەبویەکیان ناکاتەوە. . نەبەز ئیسماعیل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەوەشى ڕوونکردەوە، لە 27ى رەمەزاندا فڕۆکەیەکمان هەبوو بۆ گەڕانەوە و زۆر لەهاووڵاتیان خۆیان ئارەزووى گەڕانەوەیان نەبووە ئەگەر نا فرۆکەمان بۆ گەڕانەوەیان هەبووە، وتیشى:"کێشەکە تەکنیکیە و چارەسەرکراوە و هەتا 17ى حوزەیران هەموویان دەگەڕێنەوە". .