گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

لە ڕابردوودا ئەردۆغان ئۆزێلی تووشی کێشەیەکی گەورە کرد

ئەردۆغان شایەتی گرێبەستی هاوسەرگیری مەسعود ئۆزێل بوو

2019.06.08 - 12:15
ئەردۆغان شایەتی گرێبەستی هاوسەرگیری مەسعود ئۆزێل بوو
ناس کورد- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، داوایەکی مەسعود ئۆزێلی یاریزانی ئەڵمانی بەجێهێنا و بووە شایەتیحاڵی گرێبەستی هاوسەرگیری ئەو یاریزانە و ئامینە گوڵشەی ئەکتەری ناوداری تورک. . لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا ئۆزێل داوای لە ئەردۆغان کردبوو ببێتە شایەتحاڵ لە گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەیدا، ئەویش دوێنێ هەینی 7ی حوزەیران ی 2019 داواکەی قبوڵکرد و لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی یاریزانە ئەڵمانییەکە و ئامینە گوڵشی ئامادەبوو. . ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی ڕابردوو پێش دەستپێکردنی جامی جیهانی 2018 ئۆزێل لە چەند وێنەیەکدا لەگەڵ ئەردۆغان دەرکەوت و ئەوەش کاردانەوەی توندی لەنێو جەماوەری ئەڵمانیادا لێکەوتەوە و هێرشی توند کرایەسەر یاریزانەکە. . لەدوای ئەو هێرشانە ئۆزێل ئاستێکی لاوازی لە مۆندیال لەگەڵ هەڵبژاردەکەی پێشکەشکرد و لە قۆناغی یەکەمدا ماڵئاواییان لە پاڵەوانیتییەکە کرد و دووبارە ئەو یاریزانە ڕوبەڕوی ڕەخنە بوویەوە و پاشان ڕایگەیاند، کە واز لە یاری نێودەوڵەتی دەهێنێت و چیتر درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ناپۆشێت. . بۆیە پێدەچێت، بانگکردنی ئەردۆغان بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی لە ڕقی هاندەرە ئەڵمانییەکاندا بێت و چیتر وا نیشانی بدات کە ئەو ئەڵمانی نییە و تورکە. . مەسعود ئۆزێل، بە ڕەچەڵەک کوردی باکوری تورکیایە و لە منداڵییەوە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیاوە و ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەی هەیە، بۆیە کاتێک لە تەمەنی لاوێتیدا بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرا، بریاریدا یاری بۆ هەڵبژاردەی ئەو وڵاتە بکات، نەوەک تورکیا.