گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێوارەی ئەمڕۆ دەکەوێتەوە کار

بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر وێستگەیەکی بەرهەم هێنانی کارەبا لەکارکەوتووە

2019.06.06 - 17:56
بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر وێستگەیەکی بەرهەم هێنانی کارەبا لەکارکەوتووە
ناس کورد ئاگرێکی فراوان لە سنووری قوشتەپە بووتە هۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنی غاز بۆ وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەولێر بەوەش کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی کارەبای نیشتیمانی دروستکردووە. . ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند: ئاگرەکە مەترسی لەسەر ئەو بۆریە غازە دروستکردبوو کە سوتەمەنی لە کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەی کارەبای ئەحمەد ئیسماعیل دەگواستەوە هەربۆیە سەرجەم یەکەکانی وێستگەکە ڕاگیران و گواستنەوەی غازیش وەستێرا. . ئومێد ئەحمەد باسی لەوەشکرد، ڕاگرتنی وێستگەکە کاریگەری زۆری لەسەر کارەبای نیشتیمانی هەبووەو کاریگەرییەکەی زیاتر لە سەر پارێزگای هەولێر دەرکەوتووە. . بەپێی زانیارییەکان ئەو وێستگەیە نزیکەی 800 مێگاوات کارەبای بەرهەم هێناوە بەهۆی کوژاندەوەی یەکەکانی بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی ناو شاری هەولێر بێ کارەبا بوون. . بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم باسی لەوەکرد کەمبونەوەی کارەبا کاریگەری لەسەر شارەکانی سلێمانی و دهۆکیش دروستکردووە، هەروەها لەبارەی زۆری کاریگەرییەکەی لەسەر هەولێر ئاماژەی بەوەدا تۆڕی کارەبای نیشتیمانی سەرتاسەرییە هەرکەمبونەوەیەک لەبەرهەم هێنانی کارەبا لەهەرکام لەوێستگەکاندا ڕووبدات کاریگەری لەسەر تەواوی هەرێم دروست دەکات بەڵام بەهۆی قورسی گواستنەوەی کارەبا لەوێستگەکانی بەرهەمهێناوە وایکردووە کاریگەری زیاتر لە سەر هەولێر دروستبکات. . ئومێد محەمەد وتیشی پێشبینی دەکەن هەر ئێوارەی ئەمڕۆ وێستگەکە بکەوێتەوە کار و وتی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە. .