گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاوەنى 10 منداڵە

سۆران؛ هاوڵاتییەکی تەمەن 50 ساڵ لە ئاوی ڕووبارێکدا خنکا

2019.06.05 - 19:44
سۆران؛ هاوڵاتییەکی تەمەن 50 ساڵ لە ئاوی ڕووبارێکدا خنکا
  ناس کورد- پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سلێمانی کە خاوەنی 10 منداڵە، لە بناری چیای هەڵگورد بەهۆی ئەوەى دەکەوێتە ناو ئاوی ڕووبارێکی ناوچەکەوە دەخنکێت. . ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی حوزەیرانی 2019  بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، شەش هاوڵاتی بە مەبەستی گەشت و هێنانی گژوگیای بەهارە ڕویان کردووەتە چیای دینۆ لە بناری چیای هەڵگورد، لە سنووری شارۆچکەی چۆمان، بەڵام لەکاتی پەڕینەوەیاندا لە ڕوبارێکی ناوچەکە یەکێک لەو هاولاتیانە بەهۆی بەهێزی شەپۆلەکانی ئاوی ڕوبارەکە کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنکاوە. . بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، هاوڵاتییەکە خەلکی سلێمانییە و ناوی (ئەنوەر فەقێ مستەفا رەزا) بووە و لەدایکبووی ساڵی 1969یە و خێزاندارە و خاوەن 10 منداڵە. . بەرگری شارستانی سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەر سەختی و دووری شوێنی ڕووداوەکە دوو تیم لە بەرگری شارستانی چۆمان و حاجی ئۆمەران دوای پێنج کاتژمێر گەڕان توانیان، تەرمی هاوڵاتییەکە لە ئاوی ڕووبارەکە بهێننە دەرەوە. . .