گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ناوەندى حەوت ڕەنگە پێشانگایەکى هاوبەش لە ئەمنە سورەکە دەکاتەوە

2019.06.05 - 15:39
ناوەندى حەوت ڕەنگە پێشانگایەکى هاوبەش لە ئەمنە سورەکە دەکاتەوە
ناس کورد- لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا ناوەندی حەوت ڕەنگە پێشانگایەکی تابلۆ و خۆشنوسی و میناتۆر و چەند هونەرێکی دیکە لە سلێمانی دەکاتەوە. . بەختیار سەعید، بەڕێوەبەری ناوەندی حەوت ڕەنگە بە ناس کوردی ڕاگەیاند، ناوەندەکەیان لە بەرواری 16ی حوزەیرانی 2019، پێشانگەیەکی تێکەڵ لە هەندێک جۆر لە هونەرەکانی نیگارکێشی و خۆشنووسی و میناتۆر لە هۆڵی ئەمنە سورەکەی سلێمانی دەکاتەوە. . وتیشی، لە پێشانگاکەدا هەندێک لە وێنە کاریکاتێرەکانی هونەرمەندی کۆچکردووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمیر سوهەیلی نمایش دەکرێت. . بەختیار سەعید ئاماژەی بەوەشکرد، پێشانگاکە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و دواتر پڕۆژە و پێشانگای دیکەشیان دەبێت. . ئەو هونەرمەنەدانەى کە بڕیارە بەشداربن لەو پێشانگایەدا بریتین لە (ئەحمەد خەلیل فەردى شێوەكار و مامۆستای زانكۆی تاران، قاسم سلێمانی نیگاركێش، مونا تاجیك خۆشنوس، زوبێر سەعید میناتۆر، كاریكاتێرستی كۆچكردو ئەمیر سوهەیلی، سەمیرا رۆستەمی نیگارکێشى ئاوی و وریا هاشمی خۆشنووس).   . .