گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ پێشمەرگەی یەکەی 80 برینداربوون

2019.06.05 - 10:41
 بەهۆی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ پێشمەرگەی یەکەی 80 برینداربوون
ناس کورد- بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە سێ "پێشمەرگەی یەکەی 80" سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە لە سنووری برادۆست برینداربوون. . بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى ڕۆژنیوز، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 5ی حوزەیرانی 2019، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی مێرگەڕەشیان لە گەلیی شێخ زادانی دەشتی هێرت لە سنووری برادۆست بۆردومان کرد و بەهۆیەوە ئاگر لە ناوچەکە کەوتەوە. . بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە سێ "پێشمەرگەی یەکەی 80" چوونەتە شوێنی بۆردوومانەکە، بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان دووبارە دەستیان بە بۆردوومان کردووتەوە و هەر سێ پێشمەرگەکەیان بریندار کردووە و یەکێکیان قاچێکی لەدەستداوە. . دووان لەو پێشمەرگانەی برینداربوون بران و ئەوی دیکەشیان ئامۆزایانە و یەکێکیان برینەکەی سەختە. . .