گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەوەشى پێیدراوە لێى وەردەگیرێتەوە

عادل عەبدولمەهدى پێدانى جەژنانەى بە فەرمانبەران هەڵوەشاندەوە [بەڵگە]

2019.06.04 - 13:43
عادل عەبدولمەهدى پێدانى جەژنانەى بە فەرمانبەران هەڵوەشاندەوە [بەڵگە]
ناس کورد _ سەرۆکوەزیرانى عێراق بەفەرمى بڕیارى ئەو جەژنانەیەى هەڵوەشاندەوە کە وەزارەتەکانى عێراق دایان نابوو بەسەر فەرمانبەرەکانیان دابەشى بکەن، فەرماندەکات "ئەوەشى وەریگرتووە پێویستە لێى وەربگیرێتەوە". . بەگوێرەى نووسراوێکى فەرمى ئەمیندارییەتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق کە لەسەر فەرمانى سەرۆک وەزیران ئاڕاستەى وەزارەتەکانى حکومەتى ناوەندى کراوە، داواى ڕاگرتنى خەرجکردنى ئەو بڕە پارەیە دەکات کە وەکو "جەژنانە" دراوە بەفەرمانبەران، یان وەرگرتنەوەى لەسەر مووچەکانیان". . بەگوێرەى نوسراوەکە، ئامانجى سەرۆکوەزیران لە بڕیارەکەى بۆ ئەوەیە هاوسەنگى لەنێوان هەموو پێکهاتەکانى کۆمەڵگادا ڕابگیرێت. . پێشتر بەشێک لە وەزارەتەکانى حکومەتى عێراق، بەبۆنەى هاتنى جەژنى ڕەمەزانەوە وەکو جەژنانە پارەیان بۆ فەرمانبەرەکانیان خەرجکرد، ئاستى پێدانى پارە لە بەشێکى وەزارەتەکان گەیشتە 300 هەزار بۆ هەر فەرمانبەرێک. .